٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆكى تازه‌ى ئێران ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى له‌ به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆك ڕه‌ئیسى كردووده‌، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌یدا، هیواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتیى به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌كانى هاریكاریى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار