وهزارهتی دارایی ڕوونكردنهوهیهكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردهوه

هەولێر-KDP.info- وهزارهتی دارایی ڕوونی دهكاتهوه كێشەی سندووقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حیساباتیان تایبەتە و خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری پارەی لێ خەرج دەكەن.
وهزارهتی دارایی ڕاشیگەیاند، ڕێژەی 2% پەیوەندی بە سندووقی شێرپەنجەی خەرجییەكانەوە نییە و ڕێنماییەكی كۆنە و پەیوەندیی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە.
وهزارهتی دارایی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم، لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی (د. سەباح) ڕێكکەوتوون كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت، وەكو ساڵانی پێشوو.
له بهشێكی دیكهی ڕوونكردنهوهکەی وهزارهتی داراییدا هاتووه: ''كێشەی سندووقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە، كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابووری لێی بەرپرسیار نییە."
روونیشی دهكاتهوه: لە ڕۆژی 15/6/2021 كێشەی (بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەر كراوە و بەبێ ئەوەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە دارایییەوە هەبووبێت.
له كۆتاییدا وهزارهتی دارایی و ئابووری ئهوهشی خستووهته ڕوو: كێشەی پێدانی ڕەزامەندیی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، وەزارەت هەروەكوو پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندرووستی لە هەموو هەرێمی كوردستان.




