٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارەی خۆی كردبووە بەڵێندەر و خاوەن كۆمپانیا دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێرKDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، داواكراوێكیان دەستگیر كرد، كە وەك بەڵێندەر و خاوەن كۆمپانیا خۆی ناساندبوو و لەو رێگەیەشەوە فرت و فێڵی لە ژمارەیەك هاووڵاتی كردبوو.   

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموکراتى کوردستان نێردراوە، رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی دادگا، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر كرد، كە وەك (بەڵێندەر و خاوەن كۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندین بنكەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو و هەروەها فرت و فێڵیشی لە ژمارەیەك هاووڵاتی كردبوو.

پۆلیسی هەولێر روونیشی كردووەتەوە، تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە، كە لە بنكەی پۆلیسی (كوردستان) بەپێی ماددە (229) و لە بنكەی پۆلیسی (ڕاپەڕین) بەپێی ماددە (456) و لە بنكەی پۆلیسی (شادی) بەپێی ماددە (456) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان داواكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و درایە دادگا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار