٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP: بۆ بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكان 2655 هۆڵ ئامادە كراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هەفتەی داهاتوو پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانیش لە وەزارەتی پەروەردە دە ڵێ، لە تەواوی سنووری پەروەردەكان ئامادەكاریی پێویست و تەواو لەنێو هۆڵی تاقیكردنەوەكان ئەنجام دراوە.

فاتیح مەولەوی زادە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 22-6-2021 پرۆسەی تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی پۆلە ناكۆتاكان (یەكی بنەڕەتی _ یانزەی ئامادەیی) لە هەر ێمی كوردستان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەست پێدەكات و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

ناوبراو روونیشی كردەوە: "تا ئێستا ئامارێكی دروست نییە سەبارەت بە ژمارەی قوتابیانی بەشداربوو، ئەوەی بە دیاریكراوی بەردەستە، ئاماری پۆلی نۆیەمی ئەكادیمی و ئیسلامییە لە خولی یەكەم كە كۆی گشتییان 117273 سەد و حەڤدە هەزار و دوسەد و حەفتا و سێ قوتابییە، بە شێوەیەكی گشتیش 2655 هۆڵ بۆ بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكان ئامادە كراون".

مەولەوی زادە گوتیشی: "ئامادەكاریی تەواو و پێویست لە نێو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە لە سنووری تەواوی پەروەردەكان كراوە، بە تابیەت ئەوەی  پەیوەندی بە دابینكردنی ئامێرەكانی فێنككەرەوەوە هەیە، هەوڵ دراوە ئەو گرفتەی كە ساڵانی پێشوو هەبوو، دووبارە نەبێتەوە".

سەبارەت بە گۆڕانكاریكردن لە مەنهەجی خوێندنی ئەمساڵ و كورتكردنەوەی هەندێك ماددە و داخڵنەبوونیان لە تاقیكردنەوە گشتییەكان، یاریدەدەری گشتیی ئەزموونەكان ئاماژەی دا: "بێگومان  لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەدە، هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی ئەزموونەكان كراوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەمساڵدا، بۆیە تەنها ئەو ماددانە داخڵن یاخود قوتابی لەو بەش و پرۆگرامانە تاقیكرنەوە ئەنجام دەدات، كە وەریگرتووە و خوێندوویەتی، وردەكاریی ئەم بابەتەش لە ڕێگەی بەڕێوبەری گشتیی پرۆگرامەكانی وەزارەت دراوەتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنووری پەروەدەكان لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان".

 

ئەرسەلان ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار