٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشتوگوزاری ھەولێر: رۆژانە ٢٠ھەزار گەشتیار دێنە ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە رێگەی بازگەكان و فڕۆكەخانەی ھەولێرەوە، ٨٦٦ھەزار و٧١٢ گەشتیاری عێراق و بیانی ھاتوون بۆ ھەرێمی كوردستان و ئاسانكاریی تەواویان بۆ كراوە، ئەمەش وای كردووە رۆژانە ٢٠ھەزار گەشتیار بێنە هەولێر.

ئیسماعیل مینە خان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو سەرەتای ئەم مانگە، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆریش بازگەكان داخرابوون بە ھۆی نەخۆشیی كۆرۆنا، بەڵام گەشتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق كە لەرێگەی بازگەكانی ھەرێم ھاتوون و ئەوانەی لە رێگەی فرۆكەخانەكان ھاتوون، ژمارەیان ٨٦٦ھەزار و٧١٢گەشتیارە".

مینە خان گوتیشی، مانگانە ھەزار و١٠٠ بۆ هەزار و ٢٠٠ گەشتیاری بیانیش دێنە ھەولێر، كە لەو ژمارەیەی ڕامانگەیاندووە، ٢٠بۆ ٢٥ھەزار گەشتیاری بیانین، ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵی ڕابردوو بە ھۆی كۆرۆناوە گەشتیار نەبووە.

دەشڵێ، ئاسانكاری بەردەوام بۆ گەشتیاران دەكەین، بە جۆرێك بە ھۆی ئەو ئاسانكاریانەوە رۆژانە ٢٠ھەزار گەشتیار دێنە ھەولێر.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار