ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی ده‌بێته‌وه
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی ده‌بێته‌وه و پێشوازیی له بڕیاری حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ناردنی 200 ملیار دینار مانگانه و، داتای نه‌وت ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كراوه، ئێستا دیوانی چاودێریی هه‌ردوو حكوومه‌ت كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتی كۆتایی ئاماده ده‌كرێت.
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: "هه‌ست به‌وه كرا خه‌ڵك ناڕا‌زییه لە كار و خزمه‌تگوزاری و بوونی ڕۆتین، له‌به‌ر بڕیاری پێشوومان سه‌باره‌ت به ده‌وام، بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ده‌وام له سه‌رتاسه‌ری فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه و نۆره نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت زیاتر كاروباری هاووڵاتییان ڕابپه‌ڕێندرێت. ئەمە بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو.
جووتیار عادل گوتی: "سه‌باره‌ت به ناردنی پاره له به‌غداوه له مانگی یه‌ك بۆ مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ، مانگی 200 ملیار دیناره بڕیارێكی باشه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌تا بتوانێت سه‌داسه‌دی مووچه بدات به فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام با جارێ پاره‌كه بگات له‌و داهاته‌ی له به‌رده‌ستی حكوومه‌ت هه‌یه له داهاتی ناوخۆ و داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌مێنێته‌وه له پاش ده‌ركردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل و نیوه‌ی داهاتی مه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر مووچه ده‌دات و هیواخوازین به زووترین كات بگه‌ینه ئه‌و دۆخه‌ی مووچه به‌بێ لێبڕین بده‌ین.
وته‌بێژی حكوومه‌ت گوتیشی: "هاتنی كاتی پاره بۆ كوردستان په‌یوه‌سته به حكوومه‌تی عێراقه‌وه، ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت خه‌مخۆرین له بابه‌تی دابینكردنی مووچه و هه‌وڵی زۆرمان داوه. پاره‌شمان قه‌رز كردووه، ئێمه درێخی ناكه‌ین، ئه‌و داهاته‌ی به حكوومه‌ت ده‌گات، داهاتی خه‌ڵكه و ته‌نها بۆ مووچه نییه، بۆ وه‌به‌رهێنانه، بۆ كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانه. كه‌س ناتوانێت موزایده بكات له‌وه‌ی خه‌مخۆرتره له حكوومه‌ت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
جووتیار عادل ده‌شڵێت: "وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بە پاڵپشتیی سه‌رۆكوه‌زیران ڕێك كه‌وتن و ئێستا ئه‌و 200 ملیار دیناره ده‌ستكه‌وتێكه بۆ هه‌موو تیمی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان. ئێمە پابه‌ندین به‌وەی 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكه‌ین".
وته‌بێژی حكوومه‌ت ڕوونی کردەوە: "كوردستان ڕۆژانه 430 بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، 30 ھەزار به‌رمیلی بۆ ناوخۆ ده‌بێت، ئەوەی دیکەی خوار نرخی نه‌وتی برێنت دەفرۆشین به‌هۆی ڕێگریی حكوومه‌تی عێراقەوە له‌وه‌ی کە كۆمپانیاكان نه‌وتمان لێ بكڕن، ئێستا له قۆناخێكی نوێداین و به‌هیواین حكوومه‌تی عێراق هاوكار بێت و ددان به شه‌رعیه‌تی نه‌وتی هه‌رێمدا بنێت، یاسای بوودجه و ڕێككەوتنی هه‌ولێر و به‌غدا شه‌رعیه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی داوه به كوردستان".
جووتیار عادل له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه گوتی: "له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كورد و كورد نین، داوا ده‌كه‌ین هیچ لایه‌نێك ته‌سفیه‌ی حیساباتی خۆی له خاكی كوردستان نه‌كات، هه‌موو لایه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان بپارێزێت، هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته ته‌ڕه‌فی شه‌ڕ.''
وته‌بێژی حكوومه‌ت ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندین به ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه، ئێمه داوامان كردووه به‌شه‌بوودجه‌ی كوردستان وه‌ك خۆی بێت، تاكو بتوانین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانمان بده‌ین، وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت نووسراویان ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه و ئاماده‌باشیی خۆمان پێ گوتوون له جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنی نێوانمان، داواشمان كردووه حكوومه‌تی عێراق یاسای بوودجه جێبه‌جێ بكات. تاكو ئێستا بڕیار نه‌دراوه وه‌فدی حكوومه‌ت بڕواته‌وه بۆ به‌غدا، هه‌ركات پێویستی كرد و له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێم بوو وه‌فد ده‌نێرین."
جووتیار عادل گوتیشی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پێوه‌سته به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له هه‌موو دنیا نرخی به‌نزین به‌رز بووه‌ته‌وه، ته‌نها كوردستان نییه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین نرخی به‌نزین جێگیر بكه‌ین و له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێ چاره‌سه‌ر ببێت."
وته‌بێژی حكوومه‌ت زیاتر گوتی: "كوردستان دوو پاڵاوگه‌ی هه‌یه، ئه‌و پاڵاوگانه به‌پێی توانا و پێویستیی به‌نزین له كوردستان كار ناكه‌ن، له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دایه به درووستكردنی پاڵاوگه‌ی نوێ و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م پاڵاوگانه به نرخێكی گونجاو بەنزین بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ین".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




