"نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ڕێگای دووریان كورت كرده‌وه"

هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، هه‌وڵێكی زۆریان دا به ئاڕاستە‌ی لێکگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا. دواجار ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه ده‌ره‌نجامی هه‌بوو و ئێستا ڕێره‌وی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا به ئاڕاستە‌ی دروست هه‌نگاو ده‌نێت و، سه‌رجه‌م ئه‌و موزایه‌دانه‌ی به خراپیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاوه ده‌كرا، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌رگایان لێ داخرا و كوردستان و عێراقیش بڕیاری دروستیان دا.
یه‌كێك له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا بووه، له‌و ڕوانگەیەوه دوای دوو ڕۆژ له ده‌ستبه‌كاربوونی، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نیه‌تپاكی سه‌ردانی به‌غدای كرد و دوای ئه‌ویش شاندی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌بوو له لێکگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌تایبه‌ت نێچیرڤان بارزانی، له هه‌وڵه‌كانی ماندوو نه‌بوو بۆ ئە‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به هه‌موو لایه‌كه‌وه لۆبیی نێوده‌وڵه‌تی دروست كرا كه جارێكی دیكه به‌غدا هه‌نگاوی ڕابردوو دووباره نه‌كاته‌وه و گرفت له‌گه‌ڵ كوردستان دروست نه‌كات. دوێنێ (15\6\2021) مه‌سروور بارزانی له تویتێكدا له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ''خۆشحاڵم ڕای بگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێك كه به‌شه‌بوودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر ڕجعی).'' هه‌روه‌ها گوتی: ''سوپاسی سەرۆکوەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکوومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بەسەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین."
جیا له‌وه‌ش، بناغه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بە ئاڕاستە‌ی ئه‌رێنی و سووربوون له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، لەلایەن سه‌رۆكی خۆشه‌ویستیمان، مه‌سعود بارزانی، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه كه ڕێگای نه‌داوه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان تێك بشكێت. عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سروور ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، كاك نێچیرڤان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جووڵه‌یەی بۆ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی هه‌بوو و هه‌وڵه‌كانی كاك مه‌سروور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران چ به ناردنی شاند و چاودێریی كاری شانده‌كان و په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌مه له كوردستان، ئه‌مانه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و لێکگه‌یشتن و كورتكردنه‌وه‌ی ڕێگاكان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
ڕوونیشی كرده‌وه: "وه‌ك هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌ستووریی خۆمانه وه‌ك شه‌ریك له عێراقدا سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌مان پێ بدرێت كه مافێكی خۆمانه و ئه‌و گرفتانه‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی به‌شێك له مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌رپرسانی عێراق بووه، له ڕاستیدا ئه‌مه عێراقی به‌ره‌و لێكترازان برد، نه‌ك ته‌نیا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵكوو له‌ناو خودی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش، له ڕووی سیاسی و ئیداره و دارایییەوە ئه‌و دۆخه زیانی به عێراق گه‌یاند. ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرا و تێپەڕاندنی پرۆژه‌بوودجه‌ی 2021ی عێراق هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك هه‌ستمان ده‌كرد سستی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتن هه‌بوو، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی كاك مه‌سروور بارزانی، دیاره له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌نگاوی جددی نراوە. دیاره به‌پێی زانیاریی ئێمه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دۆسته‌كانیشمان له سه‌رخه‌ت بوون، سه‌ركردایه‌تیی عێراقیش لێكدانه‌وه‌یان هه‌یه، چونكه ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرێت، كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌كات".
عه‌لی حوسێن گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌گه‌ینه ده‌ره‌نجام چ گه‌ره‌نتی هه‌یه له داهاتوودا پرۆسەی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ڕێكوپێكی به‌رێوه بچێت، بۆیه گرنگه له ئێستاوه ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكرێته بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق گه‌ره‌نتی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێك دروست بكرێت کە گوزارشت بێت له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق، له هه‌مان كاتدا خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو كه ڕۆژانه شه‌قامی عێراق گله‌یی و گازنده ده‌كه‌ن له کەمیی خزمه‌تگوزاری لە سه‌رجه‌م بواره‌كان، بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگ و باش بوو بۆ پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش و ده‌بێته بنه‌مایه‌كی باش بۆ هاوبه‌شیی هێزه سیاسییه‌كان.''
به‌شێكی زۆری چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن مسته‌فا كازمی نایه‌وێت هه‌ڵه‌ی سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی پێش خۆی دووباره بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به دوو مه‌به‌ست؛ یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی سیاسی و، دووه‌م گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌ی خۆی له ئاستی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش. عه‌لی حوسێن زیاتر قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت: "ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هه‌یه ته‌نیا گرفتێك نییه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵكوو خودی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ڕووبەڕووی كۆمه‌ڵێك گرفت بووه‌ته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێ هه‌نگاوه‌كانی بە ئاڕاستە‌ی چاره‌سه‌ریی گرفته‌كان بێت، ڕه‌نگه به ته‌نیا بڕیاری ئه‌و هۆكاری چاره‌سه‌ری گرفته‌كان نه‌بێت، عێراق هێز و حزبی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌وانیش كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و دۆسته‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكاش كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رخه‌ت بوون، بۆیه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان و درككردنی سه‌رۆكوه‌زیران و هێزه‌كانی عێراق له گرنگیی ڕێككه‌وتن، سه‌رجه‌میان فاكته‌ر بوون بۆ ڕێككه‌وتن و لێکگه‌یشتن".
ڕایشی گه‌یاند: ده‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وتنه‌كان به هی خۆمان بزانین، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن، یان ئۆپۆزسیۆنن و ئه‌مه بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكه و ده‌بێ به به‌رپرسیاریه‌تییەوە مامەڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. هه‌رشتێكیش له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان بێت، ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موومانی بزانین، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار هه‌ندێك په‌رله‌مانتار دۆخه‌كەیا‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌مانه بڵقی سه‌رئاو بوون و ده‌ستیان كه‌شف بووه، چونكه خه‌ڵك خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت شه‌قامی عێراق و كوردستان ده‌زانن كێ موزایه‌ده ده‌كات و كێیش له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌دایه".
عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و تیمی حكوومه‌ت له‌م كابینەیەدا ئه‌وه بووه كه یه‌ك ئاڕاسته بووه، ئه‌گه‌ر لێره‌وله‌وێ شتێك، یان سەرنجی جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام له‌ناو حكوومه‌ت بە یه‌ك تیم كار كراوه و سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ك یه‌ك تیم مامەڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌مانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باش بوون له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان، ئه‌م یه‌كتیمی و یه‌كگرتوویییە گرنگه، به‌تایبه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی حیسابی بۆ ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به ئاڕاستە‌ی باش."
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




