"پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى باج هه‌نگاوى باشى بڕیوه و ئه‌نجامى دڵخۆشکه‌ر هه‌یه"

بەڕێوەبەرى گشتیى باجى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، پرۆسه‌ى ڕێکخستنه‌وه‌ى سه‌پاندنى باج له‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که به‌پێى یاسا پێویسته باج بده‌نه حکوومه‌ت له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه، له ماوه‌ى ڕابردووش‌دا سه‌دان کۆمپانیا به‌هۆى پابه‌ندنەبوونیان و خۆدزینه‌وه له باج دراونه‌ته دادگا.
که‌مال وه‌رتى، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى باجی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیى ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ى ڕابردودا ته‌واوى کۆمپانیاکان باجیان له‌سه‌ر دانراوه، ئێستا سه‌رقاڵى ڕێکخستنه‌وه‌ى حیسابى خیتامى کۆمپانیاکانین، تاوه‌کوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بزانرێت داهاتى فیعلییان چه‌نده، ته‌رکیزمان زیاتر له‌سه‌ر کۆمپانیا گه‌وره‌کانه، به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى کۆمپانیاکان به‌راورد به ڕابردوو له ئاستێکى باشدایه، ئه‌مه‌ش بێگومان په‌یوه‌ندیى به‌و ڕێوشوێنه یاسایییانه‌وه هه‌بووه که له‌م بوا‌رەدا گیراونه‌ته به‌ر، به‌دڵنیایییەوە پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى باج به‌بێ جیاوازى له‌سه‌ر کۆى کۆمپانیا و دامه‌زراوه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت ".
وه‌رتى گوتیشى: "به‌پێی یاسا هه‌ر شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌ک قا‌زانج بکات، ده‌بێ باج بداته گه‌نجینه‌ى ده‌وڵەت، بڕى باجى سه‌پێنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى (15٪)ى قازانجى دامه‌زراوه‌کان وه‌رده‌گیرێت؛ بۆ نموونه، کۆمپانیایه‌ک 100 دینار قا‌زانج بکات، 15 دینارى لێ وه‌رده‌گیرێت، ڕێژه‌که وه‌ک خۆیه‌تى و زیاد نه‌کراوه وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌ندێک که‌س باسى ده‌کەن. ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى باج له هه‌رێمى کوردستان ڕه‌مزییه و به‌راورد به ناوچه‌کانى عێراق زۆر که‌متره".
ڕوونیشى کرده‌وه: "له ته‌واوى دنیا سه‌پاندنى باج به‌پێى یاسا ڕێک خراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هۆکارێکه بۆ زیادبوونى داهاتى حکوومه‌ت، ئه‌وه‌ی تا ئێستا کراوه، ئه‌نجامى دڵخۆشکه‌رى هه‌یه و له کۆتاییى ساڵ دره‌نجامه‌کانى به‌ڕوونى ده‌رده‌که‌ون".
ئەرسەلان ئەحمەد




