كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چوار بابه‌ت ده‌بێت

ھەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئەنجام دەدات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكرده‌وه، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چوار بابه‌ت بێت، كه ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021 و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی 31/ 5 تاوه‌كو 2/ 6/ 2021 و رۆژی 7/ 6/ 2021 له به‌غدا.
سێیه‌م: بابه‌تی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.




