مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتن كە به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی گفتوگۆی هاوبه‌شیان بۆ راسته‌ڕێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر رجعی).
هه‌روه‌ها گوتی: سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.




