ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مان: کاروانى چاکسازى ده‌گاته شوێنى خۆى
__2021_06_15_h19m21s44__HK.jpg)
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى کوردستان دەڵێت، تا ئێستا له‌سه‌دا سەد داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کانى پارێزگاى سلێمانى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حکوومه‌ت، له ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌ک لیژنه‌ى دارایى سه‌ردانى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه و به ڕاپۆرت ته‌واوى ورده‌کارى و گرفتى ده‌روازه‌کانیان داوه‌ته په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. خۆشبه‌ختانە ئێستا به هاوکاریى وه‌زاره‌تى دارایى و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ماهه‌نگى هه‌یه بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته‌کان.
ئه‌رشه‌د لۆلانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایىی په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى به‌شێک له ده‌روازه سنوورییه‌کان له ماوه‌ى ڕابردوودا، به ئێستاشه‌وه یه‌کێک بوو له گرفته سه‌ره‌کییه‌کان، هه‌ندێک که‌س و گرووپ دژى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازین، به‌تایبه‌ت له بابه‌تى ڕێکخستنى خاڵە سنوورییه‌کان و گەڕانه‌وه‌ى داهاته‌کان، ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌موو شتێ پێویستى به بوونى ئیراده‌ى سیاسى هه‌یه، به‌تایبه‌تى ئه‌و هێزانه‌ى که ئێستا به‌شدار و شه‌ریکى حکوومه‌تن، چونکه تا ئێستاش هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییان له مانه‌وه‌ى دۆخه‌که‌یه به‌م شێوه‌یه و ڕێگرى ده‌که‌ن لەوە ئه‌وه‌ى یاسای چاکسازى له ده‌روازه سنوورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت، چونکه کارى قاچاخچێتى ده‌که‌ن، کاتى خۆشى که بڕیارى پێکهێنانى هێزێکى هاوبه‌ش له ده‌روازه سنوورییه‌کان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رچوو، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى فه‌رمانى کرد که ئه‌و هێزه ده‌بێ له پێش هه‌موو ده‌روازه‌کاندا له حاجى ئۆمه‌ران و ئیبرایم خه‌لیل جێگیر بکرێت، بۆیه به دڵنیایییه‌وه ئه‌و ئیراده‌یە لاى حکوومه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه و زۆر له‌وه به‌هێزتره که که‌سانێک بیانه‌وێت به جۆرێک له جۆره‌کان کاروانى چاکسازى نه‌گاته شوێنى خۆى."
گوتیشى: "ئێستا تواناى حکوومه‌تى هه‌رێم له ئاستێک‌دا نییه بتوانێ مانگانه مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بکات، پێداچوونه‌وه به گرێبەستەکانی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و ده‌رخستنى داهاتى مانگانه‌ى ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ حکوومه‌ت ته‌نها ڕێگایه بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌ت بتوانێ کۆتایى بە لێبڕینى مووچه بهێنێت".
ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مان ڕوونیشى کرده‌وه: "کاتى ئه‌وه هاتووە و ده‌بێت لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى حکوومه‌ت بوێرانه و ڕاستگۆیانه ده‌ست بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌رن و بە هه‌ماهه‌نگیى حکوومه‌ت کۆتایى به‌و ناڕوونییه بهێنرێت کە لای هاووڵاتى پەیدا بووه و، به‌ڵگه هەیە کە تا ئێستاش داهاتى ته‌واوى سنوورى پارێزگای سلێمانى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حکوومه‌ت ".
ئەرسەلان ئەحمەد




