٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ دوو ھەزار و ٥٠٠ مۆڵەتی ھاوردەکردنی کەلوپەلی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، جموجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەمساڵ مۆڵەتی ھێنانی کەلوپەل بە دوو ھەزار و نزیکەی ٥٠٠ بازرگان دراوە کە چەندین جۆری کەلوپەل ھاوردە کراون.

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "جووڵەی بازرگانی بەراورد بە ڕابردوو زیادی کردووە و ژمارەی مۆڵەتەکانی بازرگانیش زیادی کردووە، بە جۆرێک ئەمساڵ نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ مۆڵەتی بازرگانییان دراوە.''

نەوزاد شێخ کامل گوتیشی: "ئەوانە ئەو مۆڵەتانەن کە دراون بە بازرگانان تا کەلوپەلی بازرگانی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن."

شێخ کامل باسی لەوەش کرد: "زۆرترین ئەو کەلوپەلانەی بازرگانان ھاوردەی ھەرێمی کوردستانیان کردووە لە بوارەکانی پیشەسازی و دەرمانی و پزیشکی و ئاژەڵ و خۆراک و چەندین جۆری دیکەی کەلوپەل ھاوردە کراون، بەڵام ھەناردەمان کەمە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار