''زیاتر لە هەزار قوتابی بەهۆی نائارامیی شنگالەوە ئەزموونەکانیان لە دهۆک دەکەن''

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی بەشی کوردی لە شنگال ڕایگەیاند، بریاریان داوە بەهۆی نەبوونی ئارامی لە شنگال، قوتابییەکانی پۆلی ٩ و ١٢ ئەزموونەکانیان لە پاریزگای دهۆک بکەن.
میسر حەجی ساڵح، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''زیاتر لە ١٠٠٠ هەزار قوتابی شنگال لە پۆلەکانی ٩ و ١٢ لە شنگالن و ئێستا وەزیری پەرەوەردە لە سەرهێڵە بۆ درووستکردنی شوێنی ئەزموونیان و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لە پارێزگای دهۆک بۆ ئەوەی لە کەشێكی ئارامدا ئەزموونەکانیان بکەن."
دەشڵێت: "نامانەوێ ئەو قوتابییانە لە شنگال ئەزموونەکانیان بکەن، لەبەر ئەوەی ڕەوشی ئەمنی و بارودۆخی شارەکەیان باش نییە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندیی قوتابییەکان، ویستمان لە دهۆک ئەزموونەکانیان بکەن."
كــاروان بــاعەدری




