٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ ھایتێكس دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی چوارشەممە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ بەرھەمەكانی ھایتێكس بكرێتەوە، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێریش دەڵێ، زیاتر لە ١٠٠ كۆمپانیا لە وڵاتانی جیھان بەشداریی پێشانگاكە دەكەن.

سۆران قادر، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵی رابردوو تەنیا یەك پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر بەڕێوە چوو، بەڵام بەپێی پلانی بەردەستمان، ئەمساڵ بڕیارە تا كۆتایی ساڵ حەوت پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر بكرێنەوە.

بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەشڵێت، بڕیارە سبەی چوارشەممە دووەم پێشانگای ھایتێكس لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت و تێیدا ١٠٠ كۆمپانیا بەشداری دەكەن.

قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە پێشانگای سبەی چوارشەممەدا لە ٢٦ وڵاتی جیھانەوە كۆمپانیاكان بەشداری دەكەن، كە گەورەترین پێشانگای بەرھەمەكانی ھایتێكسە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی كوردستان و چەندین چالاكیی تێدا ئەنجام دەدرێن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار