٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە مامۆستا بەکر گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

مامۆستا بەکر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار