مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە دکتۆر کاوە مەحمود دەكات

برای بەڕێزمان دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خاتوو (لوتفیە عەلی سەعید)مان پێگەیشت.
خۆمان بە ھاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین و، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین.
لەخودای گەورە داواکارین دوا ناخۆشیتان بێت و سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




