٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە .

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی بە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

د.کاوە مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار