نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە د. کاوه مه‌حموود دەکات
__2021_06_14_h19m36s16__HK.jpg)
ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/١٤ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بەڕێز د. کاوه مه‌حموود سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی دایکی خولێخۆشبوویان، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆیەوە، به‌ڕێز د. کاوه مه‌حموود سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی.




