٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو لە ناحیەی باتۆفە جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە سنووری ناحیەی باتۆفە پڕۆژەی ئاوی باتۆفە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری ناحیەش دەڵێت، بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی لە سەنتەری شارەدێی باتۆفە و دەوروبەری چارەسەر دەکرێت.

فەرھاد مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتۆفە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گوژمەی شەش ملیار دینار پڕۆژەی ئاوی ناحیەی باتۆفە جێبەجێ دەکرێت و تا ئێستا ٣٠%ی پڕۆژەکە تەواو بووە و دوای تەواوبوونیشی کێشەی کەمئاوی لە سەنتەری ناحیەی باتۆفە و گوندەکانی دەوروبەری چارەسەر دەکرێت، چونکە پڕۆژەیەکی ستراتیژیە و توانای دابینکردنی ئاوێکی زۆری ھەیە بۆ ناحیەکە.''

بەڕێوەبەری ناحیەی باتۆفە دەڵێت: "ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی باتۆفە جێبەجێ دەکرێن، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایین بۆ دەستپێکردنی پڕۆژە نوێیەکان.''

لەبارەی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری ناحیەی باتۆفە، فەرھاد مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەھۆی کێشەی سنووری و ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە تا ئێستا ١٣ گوندی سنووری ناحیەی باتۆفە ئاوەدان نەکراونەتەوە و خەڵکی ئەو گوندانە بەھۆی ھەبوونی بنکە و بارەگای پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار