"بەھۆی مەترسیی پەكەكەوە ٢٩ شوێنی گەشتیاری لە دھۆك داخراون"
__2021_06_14_h15m11s13__ER.jpg)
دهۆك-KDP.info- پارێزگای دھۆك، بۆ شوێنی گەشتیاری نێوبانگی دەركردووە، بەڵام بەھۆی مەترسییەكانی چەكدارانی پەكەكەوە چەندین ناوچەی گەشتیاری بە ڕووی گەشتیاراندا داخراون. بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دھۆكیش دەڵێت، تەنیا لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی شەڕی پەكەكەوە ٢٩ شوێنی گەشتیاری داخراون.
د. خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "فراوانبوونی شەڕی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا لە سنووری پارێزگای دھۆك، كاریگەریی كردووەتە سەر كەرتی گەشتوگوزار و بووەتە ھۆی داخستنی ٢٩ شوێنی گەشتیاری، واتە ئەو ٢٩ شوێنە بەھۆی مەترسیی شەڕەوە داخراون و گەشتیاران ئێستا ناتوانن سەردانیان بكەن."
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دھۆكیش دەڵێت: "بەھۆی داخستنی شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری دھۆك و نەچوونی گەشتیار بۆ ئەو شوێنانە، خەڵكێكی زۆر بێكار ماونەتەوە و كاریگەریی لەسەر دەرفەتی كار ھەبووە، ئەوە جگە لە زیانی ماددی بۆ كەرتی گەشتیاری كە لە ھەموو لایەكەوە زەرەرمەند بوونە.''
د. خەیری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەگەر مەترسیی چەكدارانی پەكەكە و ئاڵۆزیی ناوچەكە نەبێت، چەندین شوێنی گەشتیاری لە سنووری پارێزگای دھۆك ھەن و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەش، دەبێتە ھۆی گەشەكردنی كەرتی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆك و خەڵكێكی زۆر ساڵانە سەردانی ئەو ناوچە گەشتیارییانە دەكەن."
قائید میرۆ




