پەكەكە سنووری سیدەكان بۆمبڕێژ دەكات.. ١١٨ گوند چۆڵ كراون

سیدەكان-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایدەگەیەنێت، بە ھۆی بوونی پەكەكە لە ناوچەی سیدەكان، ١١٨ گوند چۆڵ كراون و مەترسی لەسەر گوندەكانی دیكەش ھەیە، چونكە ناوچە سەرەكییەكان بۆمبڕێژ دەكەن، ئەوانەی نزیك ئاوەدانین و بڕیارە ئەمساڵیش نزیكەی ھەزار كۆچەر بۆ كوێستانەكان بچن، كە پەكەكە سەرانە لە ئەوانیش وەردەگرێت.
ئیحسان چەلەبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بە ھۆی بوونی پەكەكە و خراپیی دۆخی ئەمنی، گوندەكانی سنووری سیدەكان چۆڵ كراون ناتواندرێت ئاوەدان بكرێنەوە و خزمەتگوزارییان بۆ ببرێت، چونكە دۆخی ئەو گوندانە زۆر خراپە لەبەر ئەوەی لە كۆی ٢٦٤گوند، ١١٨گوند چۆڵ كراون و مەترسی لەسەر گوندەكانی دیكەش ھەیە.
چەلەبی گوتیشی، پەكەكە ئێستا دەستیان بە دانانی بۆمب لەسەر رێگا سەرەكییەكان كردووە و لە گوندی داسنیاش، كە زۆر نزیكە لە ئاوەدانی و لە گەروزین و بەربزینیش، بۆمبی چاندووە، بۆیە زۆر ناوچەیان بۆمبڕێژ كردووە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ كۆچریەكان نزیكەی ھەزار كەس ناویان تۆمار كردووە و فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە بۆ چوونە كوێستانەكان، بەڵام ساڵانە كە ئەوانیش دەگەڕێنەوە، پەكەكە سەرانەیان لێ دەستێنن.
بڵند ئیبراھیم




