٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرھێنان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرای کرد، بڕیارێکی نوێیان دەرکردووە و ھەر پڕۆژەیەک لە ماوەی دیاریکراودا تەواو نەکرێت، ئەو کەسەی پڕۆژەکە ئەنجام دەدات، تووشی سزایەکی قورسی دارایی دەبێت.

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارێکی نوێیان وەکو دەستەی وەبەرھێنان دەرکردووە بۆ ئەوانەی پڕۆژە وەردەگرن و، پێویستە لە ماوەی یاسایی خۆیان کە بۆیان دیاری کراوە، جا ساڵێک بێت یاخود دوو ساڵ یان زیاتر، پڕۆژەکە تەواو بکەن و ناکرێت ماوەکەی بەسەردا بچێت.

شوکری گوتیشی، ئەوەی پڕۆژەکان لە ماوەی دیاریکراودا تەواو نەکات، سزای قورسی ماددی دەدرێت، بۆیە ئەمە وا دەکات کە ناچار بن پڕۆژەکان لە ماوەی خۆیدا جێبەجێ بکەن، چونکە سزاکە بە جۆرێک قورسە، ھی ئەوەیە ھەڵوەستەی لەسەر بکەن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، پڕۆژەکە مەرج نییە لە سێکتەرێکی دیاریکراو بێت، ھەر جۆرە پڕۆژەیەک بێت، جا کارگە بێت یاخود ھەر پڕۆژەیەکی دیکە، پێویستە لە کاتی خۆیدا تەواوی بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەو جۆرە حاڵەتانە ھەبووە و پڕۆژەکان لە کاتی خۆیدا تەواو نەدەکران، بۆیە بڕیارێکی لەو جۆرە دراوە، بۆ ئەوەی حاڵەتەکان دووبارە نەبنەوە و پڕۆژەکان لە کاتی خۆیاندا تەواو بکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار