٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بریاری سەرۆکی حکوومەت، شوێنی خیوەتە سووتاوەکان دەکرێنە بلۆک

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئۆفیسی دهۆکی دەزگایی خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، دوایی سووتانی نزیکەی ٤٠٠ خێوەتی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی لە خێوەتگەیی شاریایی سەربە قەزایی سێمێلی پارێزگایی دهۆک بە بریاری سەرۆکی حکومەت بریاریاندا شوێنی ئەو خێوەتانە بکرێنە بلۆک بۆ ئاوارەکان.

دلاوەر بەهلەوی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:'' نزیکەی ٢٤٠ خێزان زیانیان بەرکەوت و هەر لە یەکەمی سووتانی خێوەتگەیی شاریا هەموو هاوکارییەکمان گەیاندە ئەو زیانکەوتووانە و هەموو ئەوانەمان گواستنەوە بۆ شوێنێکی تایبەت، هەموو پێداویستەکانی ژیانمان بۆیان دابینکران.

گوتیشی:'' دوایی ئەو سووتانە بە بریاری میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و نووێنەراتی پارێزگایی دهۆک و دەزگایی خێرخوازی بارزانی بە نوێنەراتی سەرۆکی حکومەت، لە سەر داوایی میر و  ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان بریاریاندا لە شوێنی خێوەت ئەو شوێنە بکرێتە بلۆک.

بەهلەوی ئاماژەیدا، ئێستا لە کەمپی شاریا دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شوێنی ئەو خێوەتەییان کراوە بە بلۆک، و هەر خەلکی کەمپەکان کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانە سوودمەند بن.

 

کاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار