لە قەزای بەردەڕەش دەست بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە دەکرێت

بەردەڕەش -KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش گوتی، دوای تەرخانکردنی چوار ملیار و٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە لە سنووری قەزای بەردەڕەش دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان کراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن و ئێستا لە قۆناغی تەندەریندان و تەنھا ماوە ڕادەست بکرێن بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.
قایمقامی قەزای بەردەڕەش، خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گوژمەی چوار ملیار و٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە خزمەتگوزاری لەلایەن پارێزگای دھۆکەوە بۆ قەزای بەردەڕەش تەرخان کرا، ئێستا سەرجەم پڕۆژەکان کراونەتە تەندەر و لە قۆناغی تەندەریندان و تەنھا ماوە بدرێنە کۆمپانیا و جێبەجێ بکرێن .
قایمقامی قەزای بەردەڕەش گوتیشی: "پڕۆژەکان جۆراوجۆرن و لە چەندین بواردان، وەکوو شارەوانی و ڕێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ، کە لە سنووری قەزای بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن."
بڵند ئیبراھیم




