وەزیر بۆ KDP: وردهكاری وهرنهگرتنی گهنمی جووتیارانی ههرێم دهخاتهڕوو

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێ، تائێستا حکوومەتی عێراق رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیاری نەکردووە، بهڵام لەھەوڵداین بۆ ئەوەی رێژەکە دیاری بکەن و گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ وەربگرن.
کەمال موسلیم، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند، تائێستا دەستمان بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ نەکردووە، چونکە بابەتی وەرگرتنی گەنم پێویستە سەرەتا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیار بدات کە چەندمان لێ وەردەگرن و چەند ساڵە لەمانگی چوار رێژەکەیان دیاری دەکرد و گەنمیان وەردەگرت، بەڵام تائێستا رێژەکەیان دیاری نەکردووە بۆ ئەمساڵ.
وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، لەھەوڵداین بۆ ئەوەی بەغدا رێژەکە دیاری بکات بۆ ئهوهی بزانین ئەمساڵ چەند گەنم لە جوتیاران وەردەگرن، بۆیە ھەرکاتێک دیاری کرا ئەو کات گهنم له جوتیارانی خۆمان وهردهگرین.
ھەر چەندە حکوومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی بۆ ئەمساڵ دیاری کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری نەکردووە چەند گەنم لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرن.
بڵند ئیبراھیم




