نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان

هەولێر-KDP.info- دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ 11/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته ئیمارات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى ئیمارات كۆبووه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێزیان سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عیراقى له ئه‌بو زه‌بى كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆزى عیراق و ستافى باڵیۆزخانه دیدارێكى ئه‌نجام دا.




