عه‌لى ڕه‌شید: ژماره‌ى لیژنه‌كان كه‌م ده‌كرێنه‌وه.. هه‌ندێكیان چالاك نین

هه‌ولێر-KDP.info- لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ 10 لیژنه كه‌م ده‌كرێنه‌وه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش، ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و به‌رنامه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئاشكرا ده‌كات.
عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "له ساڵى 2014وه یه‌كه‌مین كارمان پێكهێنانى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن بوو، كه 15 لیژنه بوون و دواى كاركردنى حه‌وت ساڵ له‌سه‌ر هه‌مان لیژنه، سه‌یرمان كرد هه‌ندێك لیژنه لە كاره‌كانیان چالاك نین و هه‌ندێكیش زۆر چالاكن، هەروەها ژماره‌ى لیژنه‌كانیش به پێى ئه‌نجوومه‌ن زۆره كه 30 ئه‌ندامى هه‌یه و سێ له‌وان له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تین، كه‌واته 27 ئه‌ندام ده‌مێنن، بۆیه ئه‌ندامان دووباره ده‌بنه‌وه له لیژنه‌كاندا، بۆیە بۆ دووباره‌نەبوونه‌وه و زیاتر چالاكبوونى لیژنه‌كان و، كاراتربوونى ئه‌ندامان له لیژنه‌كان، له‌سه‌ر داواكاریی فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بڕیاره لیژنه‌كان بۆ 10 لیژنه كه‌م بكرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ش، عه‌لى ڕه‌شید رایگەیاند: "رۆژى دووشه‌ممه به‌رنامه‌ى كارمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ژماره ( 89 ) داناوه، كاتژمێر 10 و نیوى به‌یانى به‌رنامه‌ى كار تایبه‌ته به‌وه‌ى ژماره‌ى لیژنه‌كان و ناوى لیژنه‌كان بخرێته ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند بكرێت".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر گوتی: "دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌كان، فراكسیۆنى پارتى كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نێو ئه‌نجوومه‌نه، هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى تر‌ى نێو ئه‌نجوومه‌ن بۆ دابه‌شكردنى لیژنه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وته و دانوستانى نێوان خۆیان".
بە گوێرەی زانیارییه‌كانى ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئەو لیژنانەى ده‌خرێنه ده‌نگدانەوە، به‌م شێوه‌یه دەبێت: (لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه، ناوخۆ، دارایى و ده‌ستپاكى، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان، كاروبارى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى، په‌روه‌رده و رۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوان، كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و بازرگانى، یاسا و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گواستنه‌وه و گه‌یاندن، شه‌هیدان و مافى مرۆڤ).
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، له 30 ئه‌ندام پێك هاتوون و فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكدێنێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




