٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌بو زه‌بی ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌بو زه‌بی-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٦/١٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ ئه‌بو زه‌بی کرد.

له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌، په‌یوه‌ندییه‌‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له‌ ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌.

سه‌رۆک نێچیرڤان ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێز باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌ کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه‌، خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌، ده‌ربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار