٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتێک بۆ بەلجیکا و یۆنان و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و دیدار  لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە ، گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت لەو گەشتەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەی تاووتوێ کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار