٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەدنان کەرکووکی: کۆمسیۆن لە کەرکووک شکستی ھێناوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- کێشە کەوتووەتە نێو ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکووک و بەرپرسێکی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتییش لە کەرکووک دەڵێت، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەرکووک بۆ بەرژەوەندیی لایەنێک کار دەکات.

عەدنان کەرکووکی، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئۆفیسی کۆمسیۆن لە کەرکووک شکستی ھێناوە و ئەگەر ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت ئەوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک کۆمسیۆن ھیچ ئامادەکارییەکی ئەوتۆی نەکردووە و ھەڵبژاردنەکانی پڕ دەبێت لە کێشە و ئاستەنگ، ئێمە زۆر نیگەرانین لە ھەنگاوەکانی کۆمسیۆنی کەرکووک و ڕۆژانە چاودێریی کارۆبارەکانی دەکەین.

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "گۆڕینی بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کەرکووک بەگوێرەی یاسا نەبووە و سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵا بەپێی یاسا دەسەڵاتی نییە بە ئارەزووی خۆی بەڕێوەبەری پارێزگاکانی بگۆڕێت و پێویستی بە کۆدەنگیی ئەنجومەنی کۆمسیاران ھەیە."

عەدنان کەرکووکی ڕوونی کردەوە: "ئەو گۆڕانکارییەی لە ئۆفیسی کەرکووک کراوە جگە لەوەی یاسایی نییە، کاریگەریی کردووەتە سەر پشکی کوردیش، چونکە بەپێی ڕێژە، کورد لە کەرکووک زۆرینەیە و لەنێو کۆمسیۆن وەک پێویست نییە، ئەوەی ڕوویشی داوە لە گۆڕینی بەڕێوەبەر بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی بووە و کۆمسیۆن ئێستا لە کەرکووک بۆ بەرژەوەندییەکانی لایەنێکی سیاسی کار دەکات، نەک وەک سەربەخۆ."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار