بە گوژمەی سێ ملیار دینار پڕۆژە لە قەزای سۆران و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێت

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران ئاشکرای کرد کە لە سنووری قەزای سۆران و دەوروبەری دەست کراوە بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە بە گوژمەی ٣ ملیار دینار و زۆرینەی پڕۆژەی ڕێگاوبانن.
ھەڵگورد نەجیب، قایمقامی قەزای سۆرا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری قەزای سۆران دەست بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە دەکرێت کە ئێستا دوو پڕۆژە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن لە دوو گەڕەکی ناو قەزای سۆران، کە ئەوانیش قیرتاوکردنی گەڕەکەکانە و ئەوانەی دیکەش خەریکین جێبەجێیان بکەین، چونکە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە."
ھەڵگورد نەجیب گوتیشی: "ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژە دراوە ۆ قەزای سۆران و دەوروبەری و زیاتریش پڕۆژەکان لە بواری ڕێگاوباندان کە لە قەزای سۆران و سیدەکان و خەلیفان بە گوژمەی ٣ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن."
بڵند ئیبراھیم




