٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی مێرگەسۆر: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر-KDP.info- لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ١٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، حەوت پڕۆژەی دیکەش ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و ئەوانەیش لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێن.

غەفوور ئەحمەد ماڵەسواری، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ١٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێت و بەشێک لە پڕۆژەکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و بە تەواوبوونیان ئاسانکاری زۆر دەکرێت، بەتایبەتی بەشێکی زۆری پڕۆژەکان لە بواری ڕێگاوبانن، چونکە ناوچەیەکی شاخاویی بەرفراوانمان ھەیە و ڕێگاکان تێک چوونە."

قایمقامی مێرگەسۆر گوتیشی: "لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە حەوت پڕۆژەی دیکەش جێبەجێ دەکرێن لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایین بۆ دەستپێکردنی ئەو حەوت پڕۆژەیە، ئەمەیش گرینگیی خۆی دەبێت بۆ مێرگەسۆر."

پەیوەست بە دەستپێکردنی پڕۆژەی دەروازەی نێودەڵەتیی زێت، قایمقامی مێرگەسۆر ڕوونی کردەوە: "دیزاینی پڕۆژەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی زێت کۆتاییی ھاتووە و  لیژنەیەک لە ئیدارەی ناوچەکە پێک ھاتووە بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی زێت، یەکەم دەروازەیە لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەگەڵ تورکیا دەکرێتەوە و دەبێتە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و، لە کاتێکی گونجاودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار