٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا

سەرچاوە: KDP.info

بەلجیکا-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە یاوەری شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.

سەرۆکی حکوومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار