"ئەمەریکا رقی لە پەکەکەیە"
__2021_06_08_h17m50s24__HK.jpg)
دهۆک -KDP.info- دوای هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر پێـشمەرگە کاردانەوەکان زیاتر بوون و ئەمەریکا هاتووەتە سەرهێڵ و بە پەکەکە دەڵێت، کردەوەکانتان وەحشیانەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای مەتینا کەوتنە بەر هێرشەکانی پەکەکە و ٥ شەهید و چەندین برینداری لێ کەوتوون.
دوای ئهوهی رۆژی شهممه 5 - 6 - 2021، له بۆسهیهكی چهكدارانی پهكهكه بۆ سهر پێشمهرگه، پێنج پێشمهرگه شههید و ژمارهیهكیش بریندار بوون، رووداوهكه كاردانهوهی ناوخۆیی و جیهانیی لێ كهوتهوه. لە راگەیەندراوێکدا کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بڵاوی كردهوه، دەڵێت: ''لەگەڵ دۆستەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەوەستین و جەخت لە پابەندیی خۆمان بە کارکردنی هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لە ناوچەکە دەکەینەوە.''
باڵیۆزخانەی ئەمریكا راشیگەیاند: ''بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە وەحشییانەکەی پەکەکە و شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگە دەکهین'' و پێشمەرگە بە هاوبەشە ئازاکانیان ناو دەبات. لەو بارەیەوە، سۆزان ئامێدی، پسپۆڕی سیاسی دەڵێت: ''هەموو ئەو خەباتەی گەلی کورد کردیان لەپێناو ئەوە بوو کە کیانێکی سەربەخۆ هەبێت، کەچی پەکەکە بیانوو دەداتە هێزە بیانییەکان بۆ نەمان و لەنێوبردنی ئەم کیانە و پەکەکە ئەو مافە بۆ خەڵکی تر خۆش دەکات کە دەست لە ناوخۆی کوردستان بدەن.''
هەر ئەمەریکا نا، هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیاش هاتنە سەرهێڵ و هەردوو وڵات سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر پێشمەرگەیان کرد، سەبارەت بەمەش د. سوزان ئامێدی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ''جگە لە هاتنی بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان و سنووربەزاندنیان، پەکەکە دەیەوێ ئەو مافەش بە خۆی بدات و خۆی بکاتە ساحیبماڵ و هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگەکانیش و شەڕ بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشیت، لەم بارەیەشەوە وا دیار دەکەوێت کە وەڵاتانی جیهان زیاتر پشتیوانیی هەرێمی کوردستان دەکەن."
گوتیشی: ''ئەوەی روو دەدات پلانێکی نێودەوڵەتییە بۆ تێکدانی رەوشی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت ئەمە بزانن ئەمەریکا پشتیوانی کیانی کوردە لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە پێشمەرگە دەکات، چونکە وەک هاوبەشی خۆی لە شەڕی دژی داعش و تیرۆر هەژماری دەکات و لە بەیاننامەکانیدا ناوی دەهێنێت، بەڵام پەکەکە هێشتا ئاگادار نەبووە ئەمەریکا سنوورێکیان بۆ دادەنێت، چونکە ئەوەی پەکەکە دەیکات تووڕەبوونی ئەمەریکای بەدوای خۆیدا هێناوە".
'' هەرکەسێک دەستدرێژییەک بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە، ئەوکات سنووری بۆ دادەنرێ و لە هەندێک شوێن ئەمەریکا پشتیوانی لە هێزەکانی سەر بە پەکەکە دەکات، بەڵام ئەگەر پەکەکە درێژە بەو کارانەی بدات ئەوا ئەمەریکا پشت لەو هێزانەش دەکات و سومعە تیرۆریستییەکەی درێژتر دەبێت، چونکە ئەمەریکا بەئاسانی دەستبەرداری هەرێمی کوردستان نابێت''. د. سوزان وای گوت.
کــاروان بــاعەدری




