٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە چاککردنەوەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ ڕوڤیا کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دەست بە چاککردنەوەی ڕێگای بەردەڕەش بۆ ڕوڤیا کراوە، کە داواکاریی زۆری لەسەر بوو و ١٤کم دەبێت، ڕێگاکەش دووسایدە و ئەوەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت، گوژمەی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای دھۆکمان کرد و ڕێگای ڕوڤیا بۆ بەردەڕەش داواکاریی زۆری لەسەر بوو بۆ چاککردنەوە و کۆمپانیاکەش ئامادە نەبوو چاکی بکاتەوە، بۆیە ئێمە وەکو وەزارەت و حکوومەت فشارێکی زۆرمان لێ کرد و ئێستا ١٤کم ھەڵدەگرێت و چاکی دەکاتەوە، کە ڕێگاکە دووسایدە و بۆ ھەولێر دێت".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "ناوی پڕۆژەکە ڕێگەی چرە، ڕوڤیا و بەردەڕەشە کە بە گوژمەی ٣٨ملیار دینار پێشتر دەستی پێ کردبوو، بەڵام بەھۆی شەری داعشەوە وەستابوو، هەروەها ١٤کم تێک چوبوو و پارێزگاری دھۆکیش داوای چاککردنەوەی دەکرد، بۆیە دەست بە چاککردنەوەی کرا و ئێستا کاری تێدا دەکەن، ئەو بەشەی کە چاک دەکرێتەوە، گوژمەی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە."

دەشڵێ: "پڕۆژە بۆ ڕێگای بەردەڕەش - کەڵەک ھەیە، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندی دەکەین لە حکوومەت، کە ڕەزامەندی درا، ئەویش دەست پێ دەکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار