بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار مۆڵەت بە ١٢٩ پڕۆژە دراوە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مۆڵەت بە ١٢٩ پڕۆژەی جۆراوجۆر لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دراوە، کە سەرمایە و بڕی تێچووەکەیان زیاتر لە ھەشت ملیار دۆلارە.
سەربەست خدر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، مۆڵەتمان بە ١٢٩ پڕۆژە داوە، کە ٥٣ پڕۆژە لە ھەولێر و یەک پڕۆژە لە ھەڵەبجە و ٥ پڕۆژە لە گەرمیان و ٣ پڕۆژە لە راپەڕین و ٣١پڕۆژە لە سلێمانی و٣٦پڕۆژە لە دھۆک، بە سەرمایەی ھەشت ملیار و ٣٣٢ملیۆن و٥٥٦ھەزار و٢٥٦ دۆلارە و رووبەری ئەو زەویانەی پڕۆژەکانی لێ دروست دەکرێن، ھەشت ھەزار و ٣٩٩ دۆنم زەوییە.
گوتیشی، پڕۆژەکانیش ٢٥پڕۆژەی بازرگانی و ٨پڕۆژەی تەندروستی و ٤١پڕۆژەی پیشەسازی و ٢پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ٢٠پڕۆژەی گەشتیاری و ١٣پڕۆژەی فێرکردن و ٦پڕۆژەی کشتوکاڵ و ٩پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ١ پڕۆژەی ھونەری و ٤پڕۆژەی وەرزشین، کە کۆی پڕۆژەکان دەکاتە ١٢٩پڕۆژە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ١٢٧پڕۆژە لەوانە خۆماڵین و دوو پڕۆژەش ھاوبەشن.
بڵند ئیبراھیم




