٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە پێشمەرگەیەکی دیکەی شەھید کرد

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای دھۆک پێشمەرگەیەکی دیکەی فەرماندەیی دھۆک لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە شەھید کرا.

لیوا بەھجت سێلکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھێزی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دھۆک رۆیشتوون بۆ ئەوەی خاڵێک بگرن، بەڵام چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لێ کردوون و پێشمەرگەیەک شەھید کراوە.

سێلکی گوتیشی، ئەو پێشمەرگەیەی شەهید کراوە، پێشمەرگەی فەرماندەیی دھۆکی هێزەکانی پێشمەرگەیە، کە لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دھۆک، شەھید کراوە.

پێش چەند رۆژێک، پەکەکە لە چیای مەتین تەقەی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد و پێنج پێشمەرگەی شەھید کرد و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار بوون.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار