"لە خاڵی سفری سنوورەوە پێشمەرگە مافی خۆیەتی چۆن بیەوێت بجووڵێت و سەنگەر لێ بدات"

هەولێر -KDP.info- وەزیری ناوخۆ لە پرێسکۆنفڕانسێکد رایگەیاند، لە خاڵی سفری سنوورەوە پێشمەرگە مافی خۆیەتی چۆن بیەوێت بجووڵێت و سەنگەر لێ بدات. هەرێمی کورستان ماڵی واڵا کردووە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان.
ئەمڕۆ ۷ی ٦ی ۲۰۲۱، شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پێوەندیدار بەکارەکانیان و لەسەر بانگهێشتی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە.
موحسین دۆسکی، ئەندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە فراکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبونەوەکەمان دەربارەی چەند پرسێک بوو؛ لەوانە هەموارکردنەوەی یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخستنی یەکەی پاسەوانی، پڕۆژەیاسای خانەنشینانی هێزی ناوخۆ و یاسای هاتوچۆی هەرێم. بیرۆکە و بۆچوونی ئەندامانی لێژنەکەمان گەیاند بە وەزیری ناوخۆ بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری لەسەر بکەین و زیاتر خەڵک سوودمەند بێت."
دۆسکی گوتیشی: "ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان کرده‌وه بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە کارەکانیان. لە کۆتاییدا لیژنە و شاندی وەزارەت بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی‌یان بە کۆبوونەوەکە ھێنا و ناوەڕۆک و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن خسته ڕوو."
هاوکات ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە پرێسکۆنفڕاسێکدا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان پەرلەمان ڕایگەیاند: "بیرۆكه‌ی باشمان له په‌رله‌مانتاران وه‌رگرتووه و خۆشمان چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كمان هه‌یه و له یاسای خانه‌نشینی ڕه‌چاوی ژیانی خانه‌نشینانی ناوخۆ و باری داراییی حكوومه‌تیش ده‌كه‌ین، هەروەها خانه‌نشینان توێژێكی هه‌ستیارن و شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و كاریان كردووه بۆ ئاسایشی وڵات."
وەزیری ناوخۆ، پەیوەست بە هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه، گوتی: "یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له پێشمه‌رگه دراوه، هه‌ندێ كه‌س بێ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان هه‌بێ و له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیشدا بوونه، بێ زانیاری قسه‌یان كردووه، ئه‌مه ڕوونه و په‌كه‌كه هێرشی كردووه، ئێمه ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، هێزێك هیچ په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، له ڕووی چه‌كداری و سه‌ربازی و سیاسیشه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ هه‌موو پارچه‌كان كردووه‌ته‌وه، خراپ سوودی لێ وه‌رگیراوه، وای لێ هاتووه خاوه‌نماڵ له هه‌ندێ شوێن هاتوچۆی لێ قه‌ده‌غه بێت و ده‌بێ مۆڵه‌ت له خه‌ڵكی تر وه‌ربگرێت، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پێشمه‌رگه مافی خۆیه‌تی، له خاڵی سفری سنوورییه‌وه خاكی خۆمانه و به‌رپرسین له‌م وڵاته و له كوێ پێشمه‌رگه بیه‌وێ بجووڵێت و سه‌نگه‌ر لێ بدات مافی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی كراوه، ده‌ستدرێژییه و له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكرێت."
فایزە کۆیی




