ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هێرشە بکوژییەکەی دوێنێی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سەر پێشمەرگە ئیدانە دەکەین".
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: "سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنین بە خێزانی قوربانییەکان".




