٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار فەریق: پەکەکە هۆکاری ئاوەداننەبوونەوەی دەیان گوندی دهۆکە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەهۆی سیاسەتی هەڵەی پەکەکەوە خەڵکی دەیان گوندی پارێزگای دهۆک لەدوای ڕاپەڕینەوە بێبەش کراون لە گوندەکانیان و بەرپرسێکی پارێزگای دهۆکیش دەڵێت، پەکەکە زیانی گەورەی بە ژێرخانی دهۆک گەیاندووە.

هۆشیار فەریق، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای ڕاپەڕینەوە چەکدارانی پەکەکە بنکە و بارەگای خۆیان لە ژمارەیەک گوندی سەر بە پارێزگای دهۆک داناوە و بەهۆی هەبوونی پەکەکەوە دەستی ئاوەدانی نەگەیشتووەتە ئەو گوندانە و، خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی دهۆک بێبەش بوونە لە زەویوزار و بەرهەمی گوندەکانیان."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک گوتیشی: "بەهۆی هەبوونی بنکەکانی پەکەکەوە تورکیا بەردەوام ناوچەکە بوردومان دەکات و چەندین جاریش بەو هۆیەوە هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی."

هۆشیار فەریق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "نزیکەی 250 گوندی پارێزگای دهۆک بەهۆی کێشەی شەڕی نێوان تورکیا و چەکدارانی پەکەکەوە وێران بوون و زیانی وا گەورە بەر ژێرخانی ئابووریی ناوچەکە کەوتووە کە هەژمار ناکرێت."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار