٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەم هەفتەیەدا دۆسیەى خەرجییەکانى نەوت و داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی بەغدا دەکەین"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکوومەت پابەندە بە دابەشکردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێکدا کە بە ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچە بدات، ئەوەى ئەم مانگە ڕووی دا، کێشەیەک بوو چارەسەر کرا.

جووتیار عادل سەبارەت بە سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا گوتى: "ئەم هەفتەیە دوو دۆسیە دەنێردرێتە بەغدا کە یەکێکیان پەیوەستە بە خەرجییەکانی نەوتی هەرێم، ئەوی تریان پەیوەستە بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم".

هاوکات هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکان چارەسەر بکرێن و بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکات.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار