ئەمریکا: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە وەحشیانەکەی پەکەکە بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین

هەولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه 5 - 6 - 2021، له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه، پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكه‌وته‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوی كرده‌وه: لەگەڵ دۆستەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەوەستین و جەخت لە پابەندیی خۆمان بە کارکردنی هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لە ناوچەکە دەکەینەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا رایده‌گه‌ێنێت: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە وەحشییانەکەی پەکەکە و شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگە دەکه‌ین و پێشمەرگە بە هاوبەشە ئازاکانیان ناو دەبات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دڵمان لەگەڵ کەسوکاری بریندارەکان و ئەوانەیە، کە رۆحیان بەخشی.




