گەشتوگوزار: ھاتنی گەشتیاران لە زیادبووندایە و شوێنە گەشتیارییەکان بووژاونەتەوە

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رایگەیاند، لە سنووری ھەر چوار قەزاکانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر، گەشتیاران و ھاووڵاتیان بەردەوام سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن و رێژەکەش بەرزتر دەبێتەوە.
بارزان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان و گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە، تەنھا دوێنێش سەرووی ١٠ ھەزار بۆ ١٢ ھەزار گەشتیار ھاتوون بۆ دەڤەرەکە و رێژەکەش رۆژ لە دوای رۆژ بەرزتر دەبێتەوە".
محەمەد هەروەھا ئەوەشی خستەڕوو: "لە داھاتوودا ژمارەیەک پرۆژەی گەشتیاری لە رێگای وەبەرھێنەرانەوە لە سنووری سۆران و ناوچەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن، لە ئێستاشدا بازاڕەکانی سنوورەکە بووژانەوەی باشیان بەخۆوە بینیوە و ھەلی کاریش بۆ گەنجان رەخساوە".
سیروان سابیر




