ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وە
__2021_06_05_h15m49s17__ER.jpg)
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنوورى ئامێدى كردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و ژماره‌یه‌کی دیكه‌ش بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه بۆ برینداران ده‌خوازین.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه.
ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هیچ ڕێزێك له ئیداره و یاساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگیریى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه.
دووباره داوا ده‌كه‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین كه PKK چیتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئیداره و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، حكوومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2021/6/5




