مەسروور بارزانی: بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم

ههولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم و داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە".
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارهكان دەخوازم".
سەرۆکی حکوومەت راشیگەیاند: "داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە".




