دهۆك.. بە گوژمەی ١٠ملیار دینار چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەكرێن

دھۆك-KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆك رایگەیاند، لە پارێزگای دھۆك بە گوژمەی زیاتر لە١٠ملیار دینار، ٣٤ پڕۆژە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
جەھوەر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو پڕۆژانەی لە پارێزگای دھۆك ئەنجام دەدرێن، كە گوژمەی ١٠ملیار و٢٠٠ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان كراوە، لە ئێستادا كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ٣٤پڕۆژەی جۆراوجۆرن.
عەلی گوتیشی، ئەو پڕۆژانە زیاتر لە بواری ئاو و كارەبا و رێگای گوند و شارەكان و شارەوانی و ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكاندان.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەو پڕۆژانەی دەست پێكراون، لە سەنتەری پارێزگای دھۆك و ھەردوو ناحیەی سەر بە سەنتەری پارێزگاكە ئەنجام دەدرێن.
بڵند ئیبراھیم




