بۆچی پشتگیریى فه‌ره‌نسا بۆ کورد گرنگه؟

سلێمانی-KDP. info- چاودێرێکى سیاسى به گرنگییه‌وه باس له قۆناغه مێژوویییه‌کانى په‌یوه‌ندیى نێوان فه‌ره‌نسا و کورد ده‌کات و ده‌ڵێت: "بوونى دۆستایه‌تى و ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ى ئێستا لە ئاسته جیاجیاکاندا له نێوان سه‌رکردایه‌تیى کورد و فه‌ره‌نسا هەیە، ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کى مێژووییی هه‌یه و لەو کاته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که وه‌ک یه‌که‌م وڵات له ساڵى 1988 کاتێک شارێکى وه‌ک هه‌ڵەبجه کمیاباران ده‌کرێت، فه‌ره‌نسا وه‌ک یه‌که‌م وڵات پشتگیریى خۆى ده‌رده‌بڕێت و که‌سێکى وه‌کو خاتوو میته‌ران له پێشه‌نگى ئه‌وانه ده‌بێت که داواى هاوکارى بۆ ئێمه ده‌کات، هه‌ر دواتریش له ساڵى 1991 ناوچه‌ى دژه‌فڕین هه‌ر له‌سه‌ر داواى فه‌ره‌نسا بوو".
سیروان حەمه‌شه‌ریف، چاودێرى سیاسى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پشتگیرى و هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌کانى وه‌ڵاتێکى وه‌ک فه‌ره‌نسا بۆ گه‌لى کورد له ئێستا و ڕابردوودا یه‌کێکه له‌و شانازییانه‌ى که پێویسته هه‌مو تاکێکى کورد و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى شانازیى پێوه بکات، فه‌رنسا ده‌وڵەتێکى ئاساییى نییه، فه‌رنسا یه‌کێکه له ده‌وڵەته زلهێزه‌کان، فه‌رنسا خاوه‌نى بورجى ئیڤڵە، فه‌رنسا خاوه‌نى ڤیتۆیه، فه‌ره‌نسا ڕۆڵى له داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى سیاسیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه و له‌وه‌ش زیاتر خۆى به خاوه‌نى ئه‌م ناوچه‌یه ده‌زانێ، ئێستا فه‌ره‌نسا ڕۆڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له پرسه جیاوازه‌کان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ڕه‌هه‌ندێکى نێوده‌وڵەتییان هه‌یه، پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، ئێستا فه‌ره‌نسا چه‌قى بڕیاره‌کانه له ئه‌ورووپا، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ى فه‌رنسا به هه‌مان شێوه‌ى ڕووه سیاسییه‌که له ڕووى ئابووریشه‌وه کاره‌کته‌رێکى گرنگه و توانا ئابوورییه‌کانى سنوورى نێوده‌وڵەتییان بڕیوه و بڕیار و سیاسه‌ته‌کانى له‌و ڕووەوە یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌یه".
بیرمان نه‌چێت گرنگیدان به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هه‌وڵدان بۆ هاوکاریکردنى زیاترى پێشمه‌رگه له‌و کاته‌ى که مه‌ترسى له‌سه‌ر پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان پەیدا ده‌بێت، یه‌که‌م ده‌وڵەت ده‌بێت له داعش ده‌دات و ڕێگرى له پێشڕه‌ویى مه‌ترسیدارترین ڕێکخراوى تیرۆریستى ده‌کات، هه‌روه‌ک دواتر فه‌رمانده‌کانى پێشمه‌رگه ڕایانگه‌یاند، بۆردومانکردنى فه‌ره‌نسییه‌کان له‌سه‌ر داعش له هه‌مووان جددیتر و دڵسۆزانه‌تر بووه بۆ ئێمه، هه‌روه‌ک چۆن له دواى ١٦ى ئۆکتۆبر ئابڵوقه‌ى دیپلۆماسى و سیاسی و ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێم دروست بوو، فەرەنسا کۆتاییى پێ هێنا و به به‌رچاوى هه‌موو دنیاوه پێشوازیى له ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى کرد".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندییه‌ى ئێستا له نێوان فه‌ره‌نسا و کورد هه‌یه و، به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى له داهاتوودا، سیروان حەمه شه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه دا: "به‌داخه‌وه به‌هۆى ململانێى سیاسییه‌وه ئێمه وه‌ک پێویست نه‌مانتوانیوه گرنگى به فه‌ره‌نسا بده‌ین، ده‌بوو له سه‌ره‌تاوه و ئێستاش دره‌نگ نه‌بووه گرنگى به زمانى فه‌ره‌نسى و خوێندن و زانین و ئاشنابوون به کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگى ئه‌و وڵاته بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنین کورد له ئاستى هاوکارى و پاڵپشتییه‌کانى فه‌ره‌نسایه بۆ هه‌رێم له ڕۆژه ڕه‌شه‌کاندا، من دڵنیام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان هاوکار بن خودى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌توانێ ببێته ئه‌ندازیارى نه‌خشه‌داڕێژه‌رى ئه‌م پەیوه‌ندییه ته‌ندروسته له نیوان هه‌رێم و فه‌ره‌نسا".
ئەرسەلان ئەحمەد




