٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئانو جەوھەر: داوای بوودجەیەکی تایبەتمان کرد بۆ پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک کردووە

سەرچاوە: KDP.info

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دھۆک دەکات و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، لیژنەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دھۆک دروست کراوە و لەژێر دیراسەتدایە.

ئانو جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کارکردن لەسەر دیراسەتکردنی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە بەردەوامە و، پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک ھەر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن، پڕۆژەکە بە شێوەی وەبەرھێنان، یان جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ بێت ھەر جێبەجێ دەکرێت، ئێستا لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لیژنەیەکی تایبەت دامەزراوە، لیژنەکە کار لەسەر دۆسیەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دھۆک دەکات."

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: "ئێمە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بوودجەیەکی تایبەتمان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغێکی گرینگی فڕۆکەخانەی دھۆک تەرخان کردووە، کە پڕۆژەیاسای بوودجە بچێتە پەرلەمان دیار دەبێت."

لەبارەی دەستپێکردنی پڕۆژەکە لەلایەن ھەندێ کۆمپانیاوە، ئانو جەوھەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە و بابەتی دانوستان لەگەل کۆمپانیا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک لای ئێمە ھیچ بنەمایەکی نییە."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار