د. ڤیان سه‌برى: گفتوگۆکان له‌باره‌ى ناردنى پشکى هه‌رێم زۆر به‌باشى به‌ڕێوه ده‌چن

کۆبوونه‌وه و گفتوگۆکانى شاندى باڵاى هه‌ردوو حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنى پشکى هه‌رێمى کوردستان له پرۆژەیاسای گشتیى عێراق به‌رده‌وامه و سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی‌یش له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، گفتوگۆکانى ئێستاى هه‌ردوو شانده‌که له‌سه‌ر مادده‌ى10 و 11ی نێو پرۆژه‌یاسای بوودجه‌یه که تایبه‌ته به ناردنى پشکى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌وه‌ش هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندبوونى خۆى بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و دوو مادده‌یه ده‌ربڕیوه، هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه‌ن ڕێککه‌وتنه‌که وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت.
د. ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هاتنى شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا له چوارچێوه‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه‌دایە که پێشتر له‌نێوان هه‌ردوو لا سه‌باره‌ت به پشکى هه‌رێمى کوردستان گوزه‌راوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به ورده‌کارییه‌کانى هه‌ردوو مادده‌ى 10 و 11 ئه‌و ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگییه که پێویسته له‌نێوان هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تى داراییى هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت له‌و ڕووەوە، بۆ ئه‌وه‌ش به به‌وردى گفتوگۆییان له‌باره‌وه ده‌کرێت."
سه‌برى گوتیشى: "حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى جێبه‌جێکردنى ته‌واوى ڕێککه‌وتنه‌کەیە و له ماوه‌ى ڕابردووش پابه‌ندییه داراییه‌کانى خۆى به‌رانبه‌ر به به‌غدا، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌نێو پرۆژه‌یاساى بوودجه له‌نێوان هه‌ردوولا ئاماژه‌ى پێ کراوه، جێبه‌جێ کردووه، بۆیه ئه‌وه‌ى ماوه، هه‌ندێک گفتوگۆى لیژنه پسپۆڕییه‌کانه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕۆکى گفتوگۆکان گوزه‌راوه، جێگه‌ى خۆشحاڵییه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕێککه‌وتنه‌که له ماوه‌یه‌کى نزیک بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنەوه و پشکى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه بکرێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




