٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى سعوودیه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/1/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن سلێمان ئه‌لعه‌سیرى، كونسولى گشتیى تازه‌ى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى تازه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌رك و كاره‌كانى‌ نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى ستافی كونسولخانه‌ی سعوودیه‌ كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ خواست.

لاى خۆه‌یه‌وه‌‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى تازه‌ى سعوودیه‌، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ بره‌ودانى زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ و فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌یویه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ده‌رفه‌ته‌كانى كار و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار